سەرۆکی زانکۆ کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی بەسەرکردەوە
پ.د.ئالان فریدون علی ئهمین سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار(CDC) بەسەرکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە (22-2-2022) لەمیانەی سەردانیدا بۆ کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرا پ.د.ئالان فریدون علی ئهمین سهرۆكی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی سەردانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی کرد و لەلایەن د.ڕووناک محمد عبداللە ڕاگری کۆلێج و سەرۆکی بەشەزانستیەکانەوە بەگەرمی پێشوازیلێکرا.
لەسەردانەکەدا سهرۆكی زانكۆ بهش و هۆبەو هۆڵهكانی خوێندن و تاقیگهكانی کۆلێجی تهكنیكی ئینفۆرماتیكی بەسەرکردەوەو گوێی بۆ داواکاری و پرسیاری مامۆستایان و فەرمانبەران گرت و بەڵێنی جێ بەجێ کردنی داواکاریەکانی پێدان . پاشان سەردانی بینای نوێی تۆماری کۆلێجهكهی کردو پیرۆزبایی كردنهوهی بینای نوێی لێکردن ، وێرای دەست خۆشی لەکار و چالاكییهكان پشتیوانی خۆی بۆ کار و خزمەتەکانیان دووپاتکردەوە .
راگری کۆلێجی تهكنیكی ئینفۆرماتیك سوپاسی سەرۆکی زانکۆیان کرد بۆ سەردان و بەسەرکردنەوەیان وگوێگرتن بۆ داواکاری و پێداویستیەکانیان .
هەرلەسەردانەکەیدا بینای نوێی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی و ناوەندی گەشەپێدان بۆکاری بەسەرکردوە پیرۆزبایی لێکردن و پشتیوانی هاوکاری تەواوی بۆ دەربڕین بۆ کارو دابینکردنی پێداویستیەکانیان ، ستافی ناوەندی گەپێشەپێدان بۆ کار سوپاسی سهرۆكی زانكۆیان كرد بۆ پاڵپشتییه بهردهوامهكانی.
لهكۆتایی سهردانهكهیدا سهرۆكی زانكۆ سەردانی بەشی تەکنیکی میدیایی سەر بە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی کردو لهلایهن سەرۆکی بەش و مامۆستایانی بەشەكهوە پێشوازیلێکرا.