وۆرک‌شۆپێک تایبه‌ت به‌خوولی هاوینه‌ی خوێندكاران (Internship) بەرێوەچوو
لە درێژەی کاروچالاکییە بەردەوامەکانیدا سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار (CDC) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه ٢٢-٢-٢٠٢٢ لە هۆڵی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار لە کەمپی چوارچرا ، وۆرکشۆپێکی تایبه‌ت به (گرنگی خوولی هاوینه‌و چۆنێتی به‌ده‌ستهێنانی راهێنان له‌ڕێگه‌ی CDC له كه‌رتی تایبه‌ت و رێكخراوه‌كان) بۆ خوێندكارانی قۆناغی سێیه‌می كۆلێجه‌كانی كه‌مپی چوارچرا و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەشە زانستییەکانی کۆلێجهكان بۆ (م.سامان صاڵح فه‌ره‌ج) مامۆستای زانكۆ و رێكخه‌ری پڕۆگرامی Internship له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رێكخست.
لە وۆرکشۆپەکەدا گرنگی خولی راهێنانی مەشقی هاوینە و دەرفەتەکانی بەدەستهێنانی خولی راهێنان وگرنگی خولەکە وچۆنیەتی پراکتیزەکردنی لایەنه تێۆرییەکان کە لە زانکۆ دەخوێندرێت و سودەکانی بەشداری لە خولەکەدا.
هەروەها لەبارەی گرنگی وۆرکشۆپەکەوە مامۆستا سامان وتی : دەتوانین لەم رێگەیەوە دەرفەتێک بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆخوێندکاران دابینبکرێت و پەیوەندیەک لە نێوان بازاری کار و زانکۆ‌دا بەگوێرەی خواستی خوێندکاران لە ئایندەدا دروستبکرێت.
خوێندكارانیش به گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م جۆره چالاكییه زانستیانه‌و ڕایانگه‌یاند به‌رچاو ڕوونی باشیان پێدراوه بۆ داهاتوو.