به بۆنه‌ى رۆژى جیهانى شه‌كره‌وه له كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكیه‌كان، كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى لە بەروارى ١٥\١١\٢٠١٥، بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری له باره‌ی نه‌خۆشی شه‌كره و پاشان به وه‌رگرتنی خوێن بۆ ئه‌نجامدانی تێستی شه‌كره بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆ، چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا ئه‌و كۆلێجه‌ى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له هۆڵى كۆلێجه‌كه‌یان سیمینارێكیان بۆ م. بورهان تاهیر له‌سه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌نجامدا.
جگه‌له‌وه‌ش هه‌ر به‌بۆنه‌ى ئه‌و رۆژه‌وه و به مه‌به‌ستی هۆشیار بون و خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیه، چه‌ند نامیلكه‌یه‌كی به‌سود له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه بڵاو كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی خوێندكاران و كارمه‌ندانی كۆلێج، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی رۆشنبیری خوێندكارانی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵه‌وه چه‌ند چالاكی و سیمینیارێك بۆ رۆژی جیهانی شه‌كره ئه‌نجامدرا
فۆتۆگهلهرى چالاكى خوێندكاران له ڕۆژى جیهانى شه‌كره‌دا.
[learn_press_profile]
