زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌وڵ و خزمه‌ته‌كانی پاڤڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رز ده‌نرخێنێت
له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی و دابینكردنی به‌شێكی به‌رچاو له پێداویستی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان وهۆڵه‌كانی خوێندن له‌نێو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز پاڤڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ئه‌و هه‌وڵ و خزمه‌تانه به‌رز نرخێنرا.
دوای ئەوەی چه‌ند داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا به‌مه‌به‌ستی چاكسازی و گرنگیدان به پرۆسه‌ی خوێندن له‌نێو زانكۆ‌و په‌یمانگاكان به‌تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌و چاكسازی و نوژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و هاتنه سه‌رهێڵی بەڕێز (پاڤڵ جەلال تاڵەبانی) و ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك و گوێگرتن له داوا ڕه‌واكانیان ، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێزیان بەڵێنی پێدان كه پشتیوانی ته‌واویان لێ بكات و بەشەناوخۆییەکانیان بۆ نۆژەن بکاتەوە بە شێوەیەک کە شایستەی خوێندنێكی هاوچه‌رخ بێت.
شایانی ووتنه له‌پاش ماوه‌یه‌كی دیاریكراو نوژه‌نكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی كاره‌كانی به‌كۆتا هات.
سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 22 ی شوباتی 2022 لە مەراسیمێکی شایستەداو له‌كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بە ئامادەبوونی پ.د.ئالان فریدون علی امین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و میوانانی ئیدارەی گشتی ی.ن.ك و راگر‌و یاریدەدەری راگر‌و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و خوێندکارانی هه‌ر چوار كۆلێجی ته‌كنیكی (ته‌ندروستی و كارگێڕی و ئه‌ندازیاری و ئیفۆرماتیك) و کەناڵەکانی راگەیاندن ، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و نوێنه‌رایه‌تی خوێندكارانه‌وه ڕێز لە توانا‌و هەوڵ و خزمه‌ته‌كانی پاڤڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و ئیدارەی گشتی گیرا ، کە بۆ خوێندکاران خستبویانە گەڕو خەڵات و مه‌دالیای رێزلێنانیان پێبه‌خشرا.
له ووته‌یه‌كدا پ.د.ئالان فه‌ریدون علی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێز‌و سوپاسی خۆی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی گه‌یانده به‌ڕێز پاڤڵ جەلال تاڵەبانی و ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆرترین خزمه‌ت به زانكۆ‌و خوێندكاران بگه‌یه‌نن و پرۆسه‌ی خوێندن بخه‌نه ئاستێكی باشتر‌و دڵخۆشكه‌رتر، هه‌روه‌ها هیوای خواست وه‌ك هه‌میشه پاڵپشتییه‌كان به‌رده‌وام بن چونكه زانكۆ وه‌ك ناوه‌ندێكی گرنگی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی دواڕۆژ ئه‌ركی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه‌و پێویسته به‌هه‌موولایه‌ك هه‌وڵی سه‌رخستن و به‌ره‌و پێشبردنی بده‌ین. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان كرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران و دابینكردنی به‌شێك له پێداویستییه‌كانی ژیانی خوێندكار.
ئاژێر كه‌ریم احمد وه‌ك نوێنه‌ری خوێندكاران له ووته‌یه‌كدا سوپاس و ستایشی به‌ده‌مه‌وه هاتنی داواكارییه‌كانی خوێندكارانی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێز پاڤڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و ئیدارەی گشتی ی.ن.ك كرد و خۆشحاڵی خوێندكارانی ڕاگه‌یاند به نوژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناو باڵه‌خانه‌كان و به‌شه جیاوازه‌كان كه هه‌مووی ده‌بێته مایه‌ی ئاسوده‌بوونی خوێندكار‌و باش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن. هه‌روه‌ها سوپاسی بردنه سه‌ری به‌ڵێنه‌كان كرد به‌تایبه‌تتر بۆ دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران كه به‌شێكی گرنگی داواكارییه‌كان بوو.
له‌كۆتاییدا ئاماده‌بووان بەشێوەیەکی مەیدانی بەشە ناوخۆییەکان بەسەر کرانەوە.