Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ رۆژی جیهانی زمانی دایكدا وۆركشۆپێكی رێكخست

له‌ رۆژی جیهانی زمانی دایكدا، وۆركشۆپێك به‌ناونیشانی ” پێویستیی هۆشیاریی لە بەهێزکردن و گەشەپێدان و فێرکردنی زمانی دایکدا ” له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. به‌ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆر د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.د.سۆران ئه‌بوبه‌كر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و پ.ی.د.دانا ئه‌حمه‌د یارده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و ژماره‌یه‌ك له‌ توێژه‌ران و شاره‌زایانی بواری زمان و مامۆستایان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/2/21 سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایكه‌وه‌، وۆركشۆپێكی به‌ناونیشانی ” پێویستیی هۆشیاریی لە بەهێزکردن و گەشەپێدان و فێرکردنی زمانی دایکدا ” له‌ هۆڵی پیره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ بۆ هه‌ردوو مامۆستای زانكۆمان ( پ.ی.د.كارزان محه‌مه‌د پسپۆڕی یاسای راگه‌یاندن و م.چۆلی ئه‌سعه‌د پسپۆری زمانی راگه‌یاندن ) رێكخست. له‌ سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه‌دا پرۆفیسۆر د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: هه‌میشه‌ زانكۆكه‌مان هه‌وڵیداوه‌ رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌م وۆركشۆپ و چالاكییه‌ی زانكۆمان زۆر گرنگه‌ بۆ بناغه‌ی په‌روه‌رده‌كردن و فێربوون، چونكه‌ زمانی دایك ژیانه‌ و له‌گه‌ڵماندا گه‌وره‌ ده‌بێت بۆیه‌ ده‌بێت به‌ هه‌موومان پارێزگاری له‌م زمانه‌ شیرینه‌ بكه‌ین و بیكه‌ینه‌ بنه‌مای گفتۆگۆكانمان له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمیی و زانستییه‌كانیشدا. پرۆفیسۆر د.ئالان فه‌ره‌یدون وتیشی: زمانی دایك رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ زانكۆكاندا بۆ فێركردن و په‌روه‌رده‌كردن تاكو بتوانین نه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بنیاتبنێین كه‌ توانای گفتوگۆی هه‌بێت له‌ناو گۆمه‌ڵگه‌دا و وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا تا خزمه‌تی گه‌وره‌ی ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكات، بۆیه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی زۆربه‌ی ناوی هوڵ و تاقیگه‌كانی به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ ناوه‌وه‌ كه‌ خزمه‌تی گه‌وره‌یان به‌ زمانی كوردی كردووه‌. پاشان م.چۆلی ئه‌سعه‌د پسپۆری زمانی راگه‌یاندن و مامۆستا له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كورته‌یه‌كی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌ رۆژی جیهانی دایك باسكرد كه‌ سه‌ره‌تا له‌ وڵاتی به‌نگلادیشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر لایه‌نه‌ ئه‌رێنییه‌كانی زمانی دایك كه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی فێربوونی منداڵ و دروستبوونی كه‌سایه‌تی كاریگه‌ر بۆ ده‌بێت بژارده‌ی یه‌كه‌م زمانی دایك بێت له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا. دواتر له‌لایه‌ن پ.ی.د.كارزان محه‌مه‌د پسپۆڕی یاسای راگه‌یاندن و مامۆستا له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، هۆشیاری به‌رامبه‌ر یاسای زمانه‌وانی و ئه‌ركی میدیا له‌ په‌روه‌رده‌كردنی تاكێكی میانڕه‌ودا خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها چه‌ند تیۆرێكی سه‌باره‌ت به‌ رۆڵ و كاریگه‌ری زمانی دایك له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌ و فێركردندا باسكرد و ئاماژه‌ی به‌ قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی زمانی كوردی كرد. له‌ كۆتاییدا و له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا ئاماده‌بووان به‌ دید و سه‌رنجه‌كانیان وۆركشۆپه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندكرد و دیاری زانكۆی پۆلیته‌كینكی سلێمانی پێشكه‌ش به‌هه‌ردوو مامۆستای زانكۆ ( پ.ی.د.كارزان محه‌مه‌د و م.چۆلی ئه‌سعه‌د ) كرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile