بەئامانجی ڕەخساندنی کەشێکی وەرزشی، خولەکانی (فوتساڵ و بالە ) بۆ سەرجەم خوێندکارانی بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکیچەمچەماڵ دەکرێتەوە.
لە چوارچێوەی ئەو خولانەی کە ساڵانە پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆ دەیکاتەوە بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی، ئەمڕۆ ٢٠/ ٢ /٢٠٢٢ بەئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەمبەشەکان، تیروپشکی خولی فوتساڵی پەیمانگا ڕاکێشرا کە بڕیاره لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
[learn_press_profile]
