دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەڕێوەچوون
لەدرێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەهاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایجۆری) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، دوو سیمیناری زانستی پێشکەشکران.
سیمیناری یەکەم لەلایەن مامۆستا عومەر مستەفا بەناونیشانی ( ڕۆڵی سەرکردەی ئیلهام بەخش لە هاندانی فەرمانبەرن ) پێشکەشکرا،سیمیناری دووەم بەناونیشانی (بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە نادەستووری بوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان) لەلایەن م.هێمن ئیبراهیم پێشکەشکرا.
هەردوو سیمینارەکە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٠ بەئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگا و ژمارەیەک لە مامۆستایان بەڕێوەچوون و گفتوگۆیپێویستیان لەبارەوە کرا.