Back

كۆچی گەنجان لە پانێڵێكی كراوەدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت

لەپێناو هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران لەبارەی کۆچی گەنجانەوە، پانێلێکی کراوە لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنيكییەكانی زانکۆیپۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەدەچێت کە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 20-2-2022، سەنتەری خزمەتی کۆمەڵگەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوکاری ڕێكخراوی (سی دی ئۆ)، گفتوگۆیەكی كراوەی لە شێوەی پانێڵ بۆ راهێنەری بواری گەنجان (هاوبیر حەمەعلی ) و ستافێكی ڕێكخراوکە رێکخست کە تیایداخوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان ئامادەیبوون.

لە پانێڵەكەدا بابەتی ( پرسی كۆچی یاسایی و نایاسایی گەنجان )و زیادكردنی هۆشیاری لەبارەی كۆچی گەنجانەوە تاوتوێكراوگفتوگۆیەكی كراوە لەگەڵ خوێندكاران هاتەئاراوە کە بە ئەرگۆمێنتی شیاو گەنجان لەهەمبەر كاریگەرییە نەرێنیەكانی كۆچ ئاگاداركران.

شایەنی باسە ئەم پانێڵانە بۆ ماوەی (5) ڕۆژ لە كۆلێجە جیاوازەكانی كەمپی چوارچرا بەردەوامیان دەبێت.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile