Back

وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی “لەسەروو(Point Clouds)-ەکانەوە بەڕێوەچوو

 لەدرێژەی کارو چالاکییەکاندا، بەرواری16 ی شوباتی 2022 وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی کەلەپووری کلتووری و تۆڕی نەهرەین بە ناونیشانی “لەسەروو(Point Clouds)-ەکانەوە : بەکارهێنانی راستەقینەی داتای سێ ڕەهەندی بۆ پاراستن و گەیشتن بە کەلەپووری کولتووری” لەلایەن ” د.لین ویڵسۆن”، سەرۆکی پرۆگرامی توێژینەوەی تەکنیکی و زانست لە ژینگەی مێژوویی سکۆتلەندا بەئۆنلاین پێشکەش کرا. لە وۆرکشۆپەکەدا 236 به‌شداربوو لە كۆی 44 زانكۆ و په‌یمانگا وڕێکخراو و ده‌زگای حکومی و نا حکومی له‌ 9 وڵاتی (عێراق، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تونس، پۆڵەندا ،بەریتانیا، ئیسپانیا، میسڕ، فینلەندا، ئەلبانیا) و لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی 12 شاروشارۆچکە (سلێمانی،کەرکوک،هەولێر،دهۆک،‌هەڵەبجە ،بابل، کۆیە،دەربەندیخان،کەلار، خانەقین، چەمچەماڵ، ڕانیە)ئامادەبوون. * پڕۆژەی تۆڕی نەهرەین، کە بنکەکەی لە زانکۆی کۆلێژی لەندەنە (یو سی ئێڵ) ، پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و رێکخراوی کەلەپووری کولتووری و زانکۆی قادسیەیە. کە کاردەکات بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی بەردەوامی مێژوو و کەلەپووری کولتوور.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile