وۆركشۆپێك بۆ ئاشنابوونی فه‌رمانبه‌رانی تازه دامه‌زراو به‌ڕێوه‌چوو
به‌مه‌به‌ستی ئاشناكردنی كاروباره كارگێڕییه‌كان و پێدانی ڕێنمایی گشتی و تایبه‌تی به فه‌رمانبه‌رانی تازه دامه‌راو كه‌له سێ یه‌كه‌مه‌كانی به‌شه زانستییه‌كانی كۆلێج و په‌یمانگاكان پێكهاتوون، وۆركشۆپێكی تایبه‌ت له كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و پزیشكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 17 ی شوباتی 2022 بە ئامادەبوونی پ.د. محمد بابه‌كر مینه راگری كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و یاریدەدەری راگر‌و مامۆستایان، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی (لێهاتوویی لە کاردا لە پێناو بەدەست هێنانی سەرکەوتن و پێشخستنی زانست) بۆ سێ یەکەمە تازە دامەزراوەکان ئەنجامدا.
سەرەتای وۆرکشۆپەکە راگری کۆلێجی ته‌كنیكی تەندروستی و پزیشکی لە ووتەیەکدا بەرچاو روونی خستەڕوو بۆ ئاشنا بوونی ئەو پۆلە فه‌رمانبه‌ره‌ی کە پێشتر خوێندکار بوون و ئێستا دامەزراون، تاوەکو بتوانن لە کاری داهاتوویاندا چ لە بەشە کارگێڕییەکان چ لە بەشە زانستییەکان خزمەت بکەن و ئەوانیش ببنە ڕێ رۆشنکەری کەسان و خوێندکارانی دوای خۆیان.
پاشان تەوەرەکانی وۆرکشۆپەکە لەلایەن هه‌ریه‌ك له (د.تەیب ئەحمەد حەمەسوور-یاریدەدەری راگر- به‌ناونیشانی چۆنێتی وابەستەبوونی فەرمانبەرانی دەوڵەت بە بەرپرسی یەکە کارگێڕییەکانەوە)و (م.کمال جلال رشید-بڕیاردەری بەشی تەکنیکی بێهۆشکاری-به‌ناونیشانی مامەڵە کردنی زانستییانەی معید لەگەڵ مامۆستا‌و خوێندکاران لە بەشە زانستییەکاندا)، (م.کوێستان عزیز امین-لە یەکەی یاسایی کۆلێج-به‌ناونیشانی کار‌و ئەرکەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی دەوڵەت لەرووی یاساییەوە)، (م.هێمن محی ا‌لدین کریم-لە نوسینگەی راگری کۆلێج-به‌ناونیشانی پابەند بوون و سەرکەوتن لە کارە کارگێڕی و زانستییەکاندا) پێشکەش کران.
لەکۆتایشدا فەرمانبەرانی تازە دامەزراو پرسیار‌و سەرنجەکانیان ئاڕاستەی مامۆستایانی وۆرکشۆپەکە کرد‌و ئەوانیش وەڵامی گونجاویان دانەوە.