وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
له‌درێژه‌ی چالاكییه زانستییه‌كان و به‌ئامانجی شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانی ڕۆژو گرنگیدان به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ده‌نرێت بۆ دروستكردنی هه‌لی كار‌و بازاڕی كار ، ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار CDC زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌هۆوڵی پیره‌مێرد وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پسپۆر‌و خاوه‌ن ئه‌زمون و مامۆستایه‌كی زانكۆ له پارێزگای هه‌مه‌دان سازكرد به‌ناونیشانی (ڕۆڵی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له‌داهێنان له زانستی ژینگه‌یی) بۆ د. محمد حسن مرادی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له پارێزگای هه‌مه‌دانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
كاتژمێر 10.30 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17 ی شوباتی 2022 به‌ئاماده‌بوونی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ئاغای مهدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری سلێمانی و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ ، وۆركشۆپی نێوده‌وڵه‌تی به‌ناونیشانی (ڕۆڵی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له‌داهێنان له زانستی ژینگه‌یی) به‌ڕێوه‌چوو بۆ د. محمد حسن مرادی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له پارێزگای هه‌مه‌دانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو تیایدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان كرد. له‌ووته‌كه‌یدا پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین ئاماژی كرد به گرنگی ناونیشانی وۆركشۆپه‌كه‌و ڕایگه‌یاند وه‌ك زانكۆیه‌كی ته‌كنیكی به‌گرنگی ده‌زانین هه‌میشه فۆكس له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار‌و بازاڕی كار‌و ئاسانكاری بۆ ده‌رچووان كه‌له‌كه‌رتی تایبه‌ت په‌ره به‌تواناكانیان بده‌ن، هه‌روه‌ها ووتی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكاری زانكۆ لێره ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوود وه‌ربگرن له‌و ئه‌زمون و زانسته‌ی نوێیه‌ی كه به‌رده‌سته‌و خزمه‌ت به كار‌و پیشه‌ی نوێ و بیرۆكه‌كان ده‌كات و خوێنكاران فێرده‌كات چۆن له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆیان بوه‌ستن.
دواتر د. محمد حسن مرادی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له پارێزگای هه‌مه‌دانی كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه‌دا كورته‌باسێكی له‌سه‌ر مێژووی كاركردن و ئه‌زمونی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆی باسكرد و پاشان گرنگی و ڕۆڵی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌رامبه‌ر به ژینگه‌ی كاركردن و بازاڕی كار به‌ووردی شیكرده‌وه‌و ئه‌زمونی چه‌ندین كۆمپانیای حكومی و ناحكومی كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌نمونه هێنایه‌وه كه چۆن له‌ڕێی زانست و ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌ستیان به‌كار كردووه‌و گه‌یشتونه‌ته چ ئاستێك له‌ئێستادا، تاكیدی كرده‌وه كه ته‌كنه‌لۆجیا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی كار بۆ خستنه‌ڕووی كاڵاكان و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه دروست ده‌كرێن و ڕایگه‌یاند هه‌تا خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشبخرێن به‌رهه‌م و قازانج زیاد ده‌كات . زانكۆ‌و پێگه‌كه‌ی به گرنگزانی له ده‌سبردن بۆ ده‌سته‌به‌ری كار‌و بازاڕ و ووتی پێویسته خوێندكاران له‌ڕوانگه‌ی پێویستی بازاڕه‌وه بچنه ناو كایه‌كه‌و زانستی خۆیان به‌كاربهێنن بۆ دانانی پلانی دروستكردنی بازاڕ.
دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كه كه زیاتر له كاتژمێرونیوێكی خایاند ، خوێندكارانی ئاماده‌بوو چه‌ندین پرسیار‌و سه‌رنجی خۆیان خسته‌ڕوو بابه‌ته‌كه‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
له‌كۆتاییدا وه‌ك ڕێز‌و پێزانینێك پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چه‌ند دیارییه‌كی به‌خشییه هه‌ریه‌ك له ئاغای مهدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و د. محمد حسن مرادی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا له پارێزگای هه‌مه‌دان.