سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازی كرد له سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی
به‌ئامانجی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان ، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری سلێمانی و وه‌فدی هاوڕێی ، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17ی شوباتی 2022 پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به ئاماده‌بوونی پ.د.سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشوازیكرد له اغای مهدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له پارێزگای سلێمانی و وه‌فدێكی هاوڕێی.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له پارێزگای سلێمانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌دیداره‌كه‌و سوپاسی ئه‌و پێشوازیه شایسته‌یه‌ی كرد كه‌لێیان كرا، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئاشكراكرد كه به‌گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه دام و ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا په‌یوه‌ندی زۆر باش پێكه‌وه به‌ستراوه‌و كاری هاوبه‌شی زانستی ئه‌نجام دراوه ، هیوای خواست مه‌ودای په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان زیاتر فراوان بكه‌ن له‌پێناوی سوودگه‌یاندن به‌یه‌كتر.
له‌به‌رامبه‌ردا پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌خێرهاتنی گه‌رمی كردن و سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كردن و ڕایگه‌یاند وه‌ك زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی شانازی به په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و به‌هێزمان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌و كار‌و پرۆژه‌و كۆنفرانسانه‌ی پێكه‌وه ئه‌نجاممانداوه ، ئاماژه‌یدا به كاریگه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه زانستیانه له‌ڕووی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆ‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕانكی زانكۆ كه خۆشبه‌ختانه ساڵانه له ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی جیهان و عێراق و كوردستاندا هه‌نگاوی دڵخۆشكه‌ر ده‌بڕین، سه‌رۆكی زانكۆ دوپاتیكرده‌وه كه مه‌به‌ستیانه په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گشت بواره جیاوازه‌كاندا زیاتر په‌ره پێبده‌ن و كاری باشتر ئه‌نجامبده‌ن تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه خوێندكارانی هه‌ردوولا سودمه‌ندی یه‌كه‌م بن.