پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی:پێویسته هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی زانستی له‌نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت
به‌ئامانجی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و فراوانكردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگاو دامه‌زراوه زانستییه‌كان به‌تایبه‌تی له ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، شاندێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ته‌كنیكی وسطای له شاری به‌غداد به‌سه‌ركرده‌وه‌و ڕێككه‌وتنی زانستی‌یان واژۆكرد.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 10 ی شوباتی 2022 پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌یاوه‌ری پ.د. سۆران ئه‌بوبه‌كر محمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ته‌كنیكی وسطای كرد له‌شاری به‌غداو له‌لایه‌ن د.عبدالمحسن ناجي المحيسن سه‌رۆكی زانكۆ‌و ژماره‌یه‌ك له یاریده‌دران و به‌رپرسانی زانكۆكه به‌گه‌رمی پێشوازیكران و هاوكات د.عبدالرزاق لعيبي سه‌رۆكی زانكۆی نیشتمانی بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌هلی له پارێزگای زیقار ئاماده‌بوو.
سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر داوای زانكۆی ته‌كنیكی وسطا ڕێكخرابوو بۆ زیاتر ئاشنابوونی زانكۆ ته‌كنیكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و دروستكردنی په‌یوه‌ندی به‌هێزو ئه‌نجامدانی كاری پێكه‌وه‌یی له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وتی خوێندنی باڵا له‌نێوان زانكۆكانی عێراقدا.
د.عبد المحسن ناجي المحيسن سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنیكی وسطا خۆشحاڵی و دڵخۆشی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری خۆی و زانكۆكه‌ی ده‌ربڕی به سه‌ردانه‌كه‌و نزیك بونه‌وه‌ی زانكۆ ته‌كنیكییه‌كان و هیوای خواست پێكه‌وه كاری باش و هه‌نگاوی كرداری هه‌ڵبگرن به‌ئاراسته‌ی سوودگه‌یاندن به پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا له‌نێوان زانكۆكان و ئاڵوگۆڕی تواناكان بكرێت .
پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند كه خۆشحاڵه به‌سه‌ردانه‌كه‌و به‌پێویست و گرنگیشی زانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆكانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ لێك نزیك ببنه‌وه به‌تایبه‌ت زانكۆ ته‌كنیكییه‌كان كه‌له‌ئێستادا چوار زانكۆی ته‌كنیكی له‌عێراق و سێ زانكۆی ته‌كنیكی له‌هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت ده‌كه‌ن و كادیری به‌توانا بۆ بازاڕی كار‌و كه‌رتی تایبه‌ت پێده‌گه‌یه‌نن، دوپاتیكرده‌وه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی مه‌به‌ستییه‌تی له هه‌موو كه‌ناڵه جیاوازه‌كانه‌وه كاربكات بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌ران، هیوای خواست سه‌ردانه‌كه‌یان به‌رهه‌می زانستی باشی لێبكه‌وێته‌وه‌و بتوانن سوود له‌یه‌كدی وه‌ربگرن و پێكه‌وه سیستمی خوێندن بۆ زانكۆ ته‌كنیكییه‌كان و بۆلۆنیا پرۆسس زیاتر په‌ره پێبده‌ن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی یونسكۆ.
له‌كۆتاییدا ڕێككه‌وتنێكی زانستی له‌نێوان هه‌رسێ (زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی وسطاو زانكۆی نیشتمانی بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌هلی) واژۆكرا.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌به‌شه زانستییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و زانكۆیه له‌شاری به‌غد به‌سه‌ركرایه‌وه‌و له‌نزیكه‌وه ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان پیشانی وه‌فدی میوان دران.