بەڕێوەچوونی سیمینارێکی زانستی لەسەر خۆراک لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ
لە درێژەی کارەکانی لیـژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە هاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆریی) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/٢/١٥، سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو.
ئەم سیمینارە بە ناونیشانی “چ كاتێک خواردن تەندروستەو چ كاتێک دەبێته نەخۆشى” لە لايەن د. كارزان عمر قادر، پرۆفيسۆرى ياریدەدەر له زانكۆى سلێمانى/فاكەڵتى زانست/بەشى بايۆلۆجی بەڕێوەچوو.
ئەم سیمینارە لە هۆڵی مامۆستا عوسمان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو بەئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو له مامۆستایان و فەرمانباران.