سیمینارێکی زانستی لەسەر نەخۆشی غودە پێشکەشکرا
لەدرێژەی کارو چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمینارێکی زانستی لەسەر نەخۆشی (غودە،فۆبیا) لەپەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 2022/2/15 سیمینارێکی زانستی لەلایەن خوێندکارانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بههاوبهشی بهرێوهبهرایهتی تهندروستی و سهلامهتی له سهرۆكایهتی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی، بەناونیشانی( غودە – فۆبیا ) بەسەرپەرشتی (م. بورھان علی) بۆ ژمارەیەک لەخوێندکاران پێشکەشکرا.
لەسیمینارەکەدا تیشک خرایەسەر چۆنێتی توش بونی مرۆڤ بەنەخۆشی غودەو دروست بون و سەرھەڵدانی و چارەسەرکردنی لەڕێگەی دەرمان یان نەشتەرگەرییەوە ،
لەبابەتی فۆبیادا ئاماژە درا بە چۆنێتی سەرھەڵدان و دروست بونی لەمرۆڤدا، نیشانەو ئاماژەکانی ھەبونی نەخۆشییەکەو جیاوازی نێوان فۆبیاو ترس و شێوازی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕو بەکار ھێنانی دەرمان لەژێر چاودێری پزیشکیدا باسکران .
دوو سیمیناری زانستی