Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری وۆرکشۆپێکی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی دەکات

دوای بانگهێشتکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەلایەن ڕێکخراوی بریتش کاونسڵ بۆ وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی ڕاوێژکاری، تیمێک لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەسەرپەرشتی پ.د.سۆران ‌ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی کە پێکهاتبوون لە د.ڕۆژین کەمال بەڕێوەبەری سەنتەری تۆێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەین و نیان حسێن ابراهیم جێگری هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەین لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری وۆرکشۆپەکەیان کرد کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. ئامانجی وۆرکشۆپەکە ڕاوێژپێکردن و کۆکردنەوەی زانیاری بوو لە نوێنەرانی چەند زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان و چەند زانکۆیەکی عێراقی و ڕاوێژکارانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و چەند خوێندکارێک دەربارەی  بە نێودەوڵەتکردنی خوێندنی باڵا لە عێراقدا، هەروەها وۆرکشۆپەکە لەلایەن دوو پسپۆڕی نێودەوڵەتی بواری خوێندنی باڵا بەڕێوەبرا و گفتوگۆ و ڕاوێژ لەسەرئاستەنگ و دەرفەتەکانی بەنێودەوڵەتکردنی خوێندنی باڵا لە هەرێم و ناوچەکانی تری عێراقدا کرا. جگە لە گفتوگۆ و ڕاوێژکردن، پانێڵێک بۆ یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆکان ڕێکخرا و لەمیانەی ئەو پانێڵەدا، پ.د.سۆران ‌ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، چەند پێشنیارێکی بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان خستەڕوو. پاشان بەڕێوەبەرانی وۆرکشۆپەکە ئەنجامی ڕاپرسی لەگەڵ ٨٥٠ خوێندکاری زانکۆ جیاجیاکانی عێراقیان پیشانی ئامادەبوواندا بۆ گفتۆگۆی زیاتر لەسەر ئەنجامی ڕاپرسیەکە، وە لە ڕێگەی کۆبوونەوەیەکی داخراودا لەگەڵ گرووپی جیاوازی بەشداربووان لە ڕاوێژکارانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆکان بۆ کاروباری زانستی و نوێنەرانی زانکۆکان،  گفتوگۆی زیاتر دەربارەی بەنێودەوڵەتکردنی خوێندنی باڵا لە عێراقدا کرا.   شایەنی باسە دوابەدوای وۆرکشۆپەکەی شاری هەولێر، پسۆڕە نێودەوڵەتییەکان شۆپێکی تری ڕاوێژکاری هاوشێوەیان لە شاری بەغداد ئەنجامدا، کە ئەنجامی وۆرکشۆپەکان بەشێوەی لێکۆڵینەوەیەک و ڕاسپاردە پێشکەشی بریتش کاونسڵ دەکەن بۆ دانانی پلانی داهاتوویان بۆ پشتگیریکردنی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی تری عێراق.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile