سیمینارێک بۆ خوێندکاران و فەرمانبەرانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ رێکخرا
بەئامانجی ئاشناکردنی خوێندکاران و فەرمانبەران بە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە و چۆنیەتی کۆنتڕۆکردنی و هەروەها هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە، سیمینارێک لە پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.
رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٢/١٣ هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمینارێکیان بۆ بەشێک لە خوێندکاران و فەرمانبەرانی پەیمانگا بەناونیشانی (مەترسیەکان و کۆنتڕۆڵکردنیان ) رێکخست.
سیمینارەکە لەلایەن ( ئاشتی محمد صالح ) ڕاهێنەری تەندروستی و سەلامەتی و ژینگە پێشکەشکرا و تێدا باسی هۆکار و مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە و چۆنیەتی کۆنتڕۆکردن و هۆکارەکانی پیسبونوی ژینگە و چۆنیەتی پاراستنی ژینگە لە پیسبوون بۆ ئامادەبووان کرد