دۆزینەوەیەکی گرنگی مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە وڵاتی مالیزیا پەرەی پێدەدرێت
د.لیث یاسین عارف باجەڵانی مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی کەلاری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا لە وڵاتی مالیزیا، لە خوێندنی دکتۆراکەیدا جۆرێک لە کەڕووی تایبەت بە پێکهاتەی کیمیایی دەرمانی دۆزییەوە بە کەرەستە و تەکنیکی بایۆڵۆجی تایبەت که بە داهێنان و دۆزینەوەیەکی گرنگ تۆمار دەکرێت لەسەر ئاستی جیهان.
ئەم دۆزینەوە گرنگەی د.لیث یاسین عارف باجەڵانی ئاماژە پێدەکرێت لەگەڵ داهێنانەکانی پێشووی سێ زانای جیاواز لە ساڵانی 1989 و 1999 و 2013 لەگەڵ دروستکردنی چەند کەرەستەیەکی نوێ کە وەک ڕێگایەک بەکاردێن بۆ دۆزینەوەی کەڕووەکان لە ناو تاقیگەکاندا، ئەو کەرەستانەش بەشێوەی Prototype ئامادەکراون بۆ دروستکردنی Kitی تایبەت بە تاقیگە لەلایەن کۆمپانیاکان، ئەو داهێنانە لە چەندین زانکۆی جیهاندا کاری پێدەکرێت و پەرەی پێدەدرێت وەکو پێویست.
سەرۆکایەتی زانکۆ و راگرایەتی کۆلێج دەستخۆشی لە دکتۆر لیث یاسین دەکەن و هیوادارن بەردەوام بن لە داهێنان و پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ خزمەتکردن بە زانست و مرۆڤایەتی.