Back

بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری گەشتێکی زانستییان ئەنجامدا

لە درێژەی چالاکییە زانستییەکانی بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٩، خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆریی، گەشتێکی زانستیان بۆ هايپەرماركێتى كارفورى سلێمانى لە فامیلی مۆڵ ئەنجامدا. ئەم سەردانە لە چوارچێوەی وانەى “Food Health and safety”، بەمەبەستی ئاشنابوونى خويندكاران بە چۆنیەتی رێنماییە سەلامەتییەکان ئەنجام درا. لەو گەشتە زانستییەدا، خوێندکاران لە نزیکەوە بە چۆنیەتی خاوێنى گشت بەرهەمەکان(hygienic design and role in certified food safty)، دڵنيابوون له کوالێی كارمەندانى گشت بەشه خۆراكيیەكان (personal hygiene) وەک؛ بەشى ئيشى هەوير (pastry)، بەشى سپایی و پەنيرو ماست (Dairy food)، بەشى گۆشتى ئاژەڵ و پەلەوەر (butchering)، بەشى سەوزه و ميوەكان (fruit and vegetables)، هەروەها روونكردنەوەى چۆنيەتى بەكارهێنانى پلەى گەرمى گونجاو بو هەر جۆره خۆراكێكى تايبەت له ماركيتەكەدا (keep food at appropriate temperature at) ئاشنا بوون. خوێندکاران خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەم گەشتە زانستیانەو بەهەنگاوێکی کرداری دەزانن بۆ زیاتر فێربونیان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile