خوێندکارانی بەشی تەکنیکی ڤێتێرنەری گەشتێکی زانستی‌یان ئەنجامدا
بەمەبەستی ئاشناكردنی خوێندكاران و پراكتیزه‌كردنی وانه تیۆرییه‌كان كه ده‌یخوێنن، خوێندكارانی بەشی تەکنیکی ڤێتێرنەری كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار گەشتێکی زانستی‌یان ئەنجامدا .
له‌ماوەی دوو ڕۆژدا بەرواری ٢/٧ وە ٨/ ٢ ی ٢٠٢٢ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکی ڤێتێرنەری لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار گەشتێکی زانستی‌یان بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامداو لەگەشتە زانستیەکەدا چەند شوێن وکۆمپانیا و پرۆژەی پەیوەندیدار بەبوارەکەیان بەسەرکردەوە.
خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار (پرۆژەی پەلەوەریی مریشکی هێلکە و جوجک هەڵهێنەر و کێڵگەی تایبەت و نموونەیی بۆ ئاژەڵی گەورە و بچوک و قەسابخانە و نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری تایبەت)یان به‌سه‌ر كرده‌وه ، ئامانج لەو گەشتە زانستییە فیرکردن و ئاشناکردنی خوێندکارانە بەو کار وپیشانەی کە پەیوەستن بە بوارەکەیان.
خوێندكاران سوپاسی ڕاگرایه‌تی كۆلێج و به‌شه‌كه‌یان كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گه‌شته‌و هیوایان خواست گه‌شته زانستییه‌كان گرنگی زیاتری پێبدرێت چونكه بینینی ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كانی خویندن كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر فێربوون و ئه‌زمونی خوێندكاران.