دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بهڕێوهچوو
لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام له پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە هاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆریی) لە سهرۆكایهتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٩/٢/٢٠٢٢ دوو سیمیناری زانستی بەرێوەچوو.
سەرەتا مامۆستا ئیسماعیل ئەحمەد حەسەن ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو باسێکی لەسەر ” شجرة فرشة الاسنان” پێشکەش کرد.
دواتر د. شوان محەممەدساڵح محەممەد، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، سیمینارێکی لەسەر ” comparative systemic study of the genus Anagaris L.Family fabaceae in kurdstan of Iraq” پێشکەش بە ئامادەبوون کرد.
ئەم سیمینارانە لە هۆڵی مامۆستا عوسمان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ و بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لەمامۆستایان بەڕێوەچوو.