Back

سیمپۆزیۆمێکی زانستی بەناونیشانی (رۆڵی ناوەندە ئەکادیمی و تەندروستییەکان لە ووشیارکردنەوەی تووشبووانی شێرپەنجە)بەڕێوەچوو

رۆژی چوار شەممە (٢٠٢٢/٢/٩) لە هۆڵێ سیمیناری کەمپی کۆلیجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هەماهەنگی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و رێکخراوی (چارشا) بۆ ووشیاری هاوڵاتیان، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەکادیمیستان و مامۆستایان، سیمپۆزیۆمێکی زانستی بەناونیشانی (رۆڵێ ناوەندە ئەکادیمی و تەندروستییەکان لە وشیار کردنەوەی تووشبووانی شێرپەنجە)ی رێکخست. سەرەتای مەراسیمەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان تەوەرەکانی سیمپۆزیەمەکە لەلایەن هەریەک لە (پ.ی.د.نجم الدین صالح-پسپۆری نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانی خوێن، پ.ی.د.فضل الدين نصرالدين-پسپۆری نەشتەرگەری گشتی، د.اسراء کمال شاه-پسپۆری خۆراک و قەڵەوی و لاوازی، د.عبداللە احمد حەمە-ئەکادیمیست و مامۆستای زانکۆ) پێشکەش کران. هەریەک لە پزیشکان و پسپۆرانی بەشداربوو کۆمەڵێک زانیاری و داتای پەیوەست بە نەخۆشی شێرپەنجەیان خستەڕوو، پاشان ئامادەبووان بە گفتووگۆو پرسیارەکانیان سیمپۆزیۆمەکەیان دەوڵەمەندترکرد و سەرجەم ئامادەبووانیش خۆشحاڵی خۆیان بە رێکخستنی ئەم جۆرە چالاکییە زانستییانە دەربڕی چونکە سوودی گشتی تیادایەو توانا زانستییەکان یەک دەخرێن بۆ خزمەتی کۆمەڵگە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile