توێژینەوەی (توندوتیژی و کوشتن بە بیانوی شەرەف لە هەرێمی کوردستان) بڵاوکرایەوە
ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت له‌شاری سلێمانی ، به‌ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی له‌سه‌ر پرسه‌كانی ژنان ، مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ڕێكخست و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری جێنده‌ر له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌كیك بوو له‌ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌كه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 8 ی شوباتی 2022 به‌ئاماده‌بوونی د. ڕێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و خاتوو دڵپاك تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری جێنده‌ر له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له چالاكوانان و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به پرسی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ، مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینهوهیهكبهناونیشانی (توندوتیژی و کوشتن بە بیانوی شەرەف لە هەرێمی کوردستان) به‌ڕێوه‌چوو كه ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت له‌شاری سلێمانی ڕێكیخستبوو.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا ووته‌ی به‌خێرهاتن و ووته‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان و ئه‌نجومه‌نی خانمان و بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی
بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و کلێمێنس زێمتنەر – کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان پێشكه‌شكرا.
لهپانێلێكدا كه به‌ناونیشانی گفتوگۆی پسپۆران لەسەر توێژینەوەی توندوتیژی و کوشتن بە بیانوی شەرەف لەهەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو ، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری جێنده‌ر له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداری تیادا كرد و ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌ڕووی زانستییه‌وه خسته‌ڕوو بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕوبه‌ڕووی ژنان ده‌بنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان خسه‌ڕوو.
له‌كۆتاییدا وێنه‌یه‌ك له توێژینه‌وه‌كه به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا.