Back

ڕێككه‌وتنێكی ئه‌كادیمی له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆیه‌كی ئۆكرانی واژۆكرا

به‌ئامانجی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌ زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌نگاونان به‌ره‌و كاری هاوبه‌ش و گۆڕینه‌وه‌ی تواناكان و ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و وۆركشۆپی زانستی له‌گه‌ڵ زانكۆو دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌دا ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕێككه‌وتنێكی ئه‌كادیمی واژۆكرد له‌گه‌ڵ زانكۆی (ئیڤانۆ-فرانكیڤسكی ته‌كنیكی نه‌وت و غاز) له‌ ووڵاتی ئۆكرانیا. پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8 ی شوباتی 2022 له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئۆنلایندا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو زانكۆ ڕێكیانخستبوو ، پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌دیداری یێفستاخی ئیڤانۆڤیج سه‌رۆكی زانكۆی ئیڤانۆ-فرانكیڤسكی ته‌كنیكی نه‌وت و غاز له‌ ئۆكرانیاو د. كارپاش مه‌كسیم یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و زانكۆیه‌ گه‌یشت و پێكه‌وه‌ گفتوگۆیان ئه‌نجامدا له‌ پێناو دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆو ئاڵوگۆڕی توانا زانستییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌بواری نه‌وت و غاز . هه‌ردوو سه‌رۆكی زانكۆ خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌ لێكنزیكبونه‌وه‌كه‌و هیوایان خواست له‌كه‌مترین ماوه‌دا بتوانرێت بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. پاشان هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان لای خۆیانه‌وه‌ واژۆكرد. شایانی باسه‌ د. ڕێباز رمضان عبدالرحمن لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو زانكۆیه‌ . زانكۆ ئۆكرانییه‌كه‌ زانكۆیه‌كی ته‌كنیكییه‌و تایبه‌تمه‌نده‌ به‌بواری نه‌وت و غاز و هاوكات زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش به‌شێكی زانستی گرنگی بۆ نه‌وت و ووزه‌ هه‌یه‌و به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست ده‌كرێت و به‌پێی پێویستی كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile