Back

یەکەمین گۆڤاری تایبەتمەند بە پەروەردەی میدیایی لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆمانەوە دەردەچێت

( دەرگاوان ) وەک گۆڤارێکی وەرزیی تایبەتمەند بە پەروەردەی میدیایی بە 12 دەرگای ھەمەڕەنگ و بە بەشداریی 25 نووسەر و پسپۆڕ و توێژەری میدیایی لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەرنووسەریی دەکرێت و رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) خاوەندارێتیی دەکات. د.شوان ئادەم ئەیڤەس مامۆستا لە بەشی تەکنیکی میدیای کۆلیجی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وەک سەرنووسەری دەرگاوان لە لێدوانێکدا بۆ سایتی زانکۆمان ئامانجی گۆڤارەکەی ئاشکراکردو رایگەیاند «باش پەروەدەکردنی نەوەی نوێی رۆژنامەوانان و پڕکردنەوەی بۆشاییەکی ھەنوکەیی رۆژنامەگەریی کوردییە، چونکە بەشێکی زۆری میدیاوان و میدیاکانی ئێستا کەمتر رۆڵ و بایەخی دەرگاوانی میدیایی لە چاپ و پەخش و بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکانیاندا رەچاو دەکەن.» ژمارەی یەکەمی گۆڤاری دەرگاوان لە بەرگێکی سەرنجڕاکێش و بە قەبارەی ١٧.٥*٢٥ و لەچوارچێوەی ٢٥٤ لاپەڕەدا لە 21ی کانونی دووەمی 2022دا چاپکراوە، لەم ژمارە نوێییەدا گۆڤاری دەرگاوان دەرگای خوێندن و پەروەردەی میدیایی خستووەتە سەرپشت و سێ بابەتی تایبەت بە «پەروەردەی میدیایی و پێویستیی خوێندنی لەقوتابخانەکاندا، ھەنگاوەکانی بەرھەمھێنانی پرۆگرامی تەلەڤزیۆنی، رۆژنامەگەریی بنکۆڵکاریی و ئامادەکردنی بەدواداچوونی رۆژنامەنووسی» تێدا بڵاوکراوەتەوە. لەئێستادا گۆڤاری دەرگاوان ( Dergawan ) لەڕێی کتێبخانەی ناوەندی رۆشنبیریی رەھەند لە تەلاری سیروانی نوێ لە سلێمانی بەردەستە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile