Back

گفتوگۆی تێزی دكتۆرای مامۆستایەکی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی بە پلەی نایاب وەرگیرا

رۆژی پێنج شەممە (2022/2/3) گفتوگۆی تێزی دكتۆرای خوێندكاری خوێندنی باڵا (ماردین عوسمان عبدالقادر) بە ناوونیشانی (Epidemiological, Clinical and Molecular Characteristics of Hepatitis B Viral infection in Sulaimani Governorate/Kurdistan Region of Iraq ) بەڕێوەچوو. دوای چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆ، تێزی دکتۆرای ناوبرا بەپلەی نایاب وەرگیرا. راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراو دەکات و هیوادەخوازن کە بەردەوام بێت لەسەر رێچکەی زانستەکەی و تویژینەوەی تر ئەنجام بدات بۆ خزمەت کردن بە رەوشی تەندروستی. لیژنەی گفتووگۆی دكتۆراكەش پێکهاتبوون لە: -پ.د.محمد عمر محمد – سەرۆکی لیژنە -پ.ی.د.ژیان صلاح رەمزی- ئەندام -پ.ی.د.هیوا ستار صالح – ئەندام -پ.ی.د.صالح احمد حەمە – ئەندام -پ.ی.د.سيناء محمد علی – ئەندام -پ.د.علی حاتم حسین – ئەندام و سەرپەرشتیاری یەكەم -پ.ی.د.شاهۆ عبدالرحمن عزالدین – ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile