تاقیگەیه‌كی کۆمپیوتەری نوێ لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە كرایه‌وه
به‌ئامانجی فراوانكردنی دام و دوزگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەشیوازی سه‌رده‌میانه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران، تاقیگەیه‌كی نوێی کۆمپیوتەر لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە له‌سه‌ر داهاتی زانكۆ کرایەوە.
پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 2 ی شوباتی 2022 له هه‌وڵێكی تری زانستی زانكۆی پۆایته‌كنیكی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی پ.ی.د. کارزان عبدالله محمد ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە و یاریدەدەری ڕاگرو ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان ، تاقیگەی کۆمپیوتەری لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە کرایەوە .
ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە له ووته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی تری زانستی لهکۆلێجەکە ، سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد كه‌له‌سه‌ر بودجه‌ی زانكۆ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ دروستكردنی ئه‌و تاقیگه نوێیه‌و سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد هاوكارو پشتیوان بوون له‌كردنه‌وه‌ی تاقیگەی کۆمپیوتەری لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە. هیوای خواست خوێندكاران سوودی باشی لێ ببینن و ببێته هۆكاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكاران.