یاداشتێكی لێكگه‌یشتن له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت واژۆكرا
به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان و ئاڵوگۆڕی توانا جیاوازه‌كان و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش ، له‌په‌راوێزی وۆركشۆپی (فێركردنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له عێراق و ڕۆڵی له‌خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌دا) كه به‌هاوبه‌شی له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت له‌هۆڵی گراند میلینیۆم له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. مظفر صادق الزهيري سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان واژۆ كرد به‌و ئامانجه‌ی كاری زیاتری پێكه‌وه‌یی ئه‌نجام بده‌ن و سوود له‌تواناكانی یه‌كتر وه‌ربگرن.
له‌كۆتاییدا پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. مظفر صادق الزهيري سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت دیاری تایبه‌تیان به‌یه‌كدی به‌خشی و وێنه‌یه‌كی یادگاری هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی زانكۆ چركێنرا.