زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆیه‌كى ئۆكرانى رێككه‌وتننامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نوێنه‌رى زانكۆیه‌كى ئۆكرانى سه‌ردانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كرد و دواى گفتوگۆیه‌كى زانستى رێككه‌وتننامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد.
به‌ختیار عوبێد شه‌ریف، به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمیه‌كان له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/10/2015 سه‌رۆكى زانكۆمان پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ئالان فه‌ره‌یدون به‌ئاماده‌بوونى یاریده‌ده‌ره‌كانى بۆ كاروبارى زانستی و كاروباری خوێندكاران، له‌گه‌ل راگری كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕیی و به‌ڕێوبه‌رى په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانى زانكۆ، پێشوازی له دكتۆر عبدولوه‌هاب ده‌روێش، نوێنه‌ری سه‌رۆكی زانكۆی
Open Intetnational University of Human Development) ى ئۆكرانى كرد”.
وتیشى: “له‌دواى گفتوگۆیه‌كى زۆرى زانستى و ئه‌كادیمى له نێوان هه‌ردوولا رێككه‌وتننامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتن واژۆ كرا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: “بڕیاره له داهاتوودا وهفدى هه‌ردوو زانكۆ سه‌ردانى یه‌كتر بكه‌ن و رێككه‌وتننامه‌كه بخه‌نه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”.