گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت به‌ڕێوه‌چوو
له چوارچێوه‌ی وۆركشۆپی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ردوو زانكۆ به‌ڕێوه‌چوو بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا به ئاراسته‌ی دانانی پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه بۆ خوێندنی ته‌كنیكی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كان و ئه‌نجامدانی چالاكی زیاتر له‌نێوان هه‌ردولا.
له‌په‌راوێزی وۆركشۆپه‌كه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان واژۆ كرد به‌و ئامانجه‌ی كاری زیاتری پێكه‌وه‌یی ئه‌نجام بده‌ن و سوود له‌تواناكانی یه‌كتر وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. مظفر صادق الزهيري سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت دیاری تایبه‌تیان به‌یه‌كدی به‌خشی.
له درێژه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا ڕاسپارده‌و ئاماده‌كردنی لاپه‌ڕه‌ی كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆدا ئاماده‌كرا.