وۆركشۆپی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی فورات به‌رده‌وامه
به‌دروشمی (فێركردنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له عێراق و ڕۆڵی له‌خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌دا) وۆركشۆپی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت له‌هۆڵی گراند میلینیۆم له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی ووته‌ی پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د.مظفر صادق الزهيري سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت ، كاره‌كانی وۆركشۆپه‌كه ده‌ستیپێكرد به پێشكه‌شكردنی :
- سیمینارێك به‌ناونیشانی فێركردنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌لایه‌ن د. جه‌لال عبدالله محمد به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فێركردن و راهێنانی ته‌كنیكی و پیشه‌یی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
- سیمینارێك به‌ناونیشانی فێۆكردنی ته‌كنیكی له‌عێراقدا، ته‌حه‌دداكان و هه‌وڵدان و چاره‌سه‌ر له‌لایه‌ن د. علی عبدالحسین ظالمي به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری زانستی له زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت .