Back

وۆركشۆپی هاوبه‌شی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌دروشمی (فێركردنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له‌ عێراق و ڕۆڵی له‌خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌دا) وۆركشۆپی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت له‌هۆڵی گراند میلینیۆم له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌ئامانجی ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و گرنگیدان به‌ خوێندنی ته‌كنیكی و بازاڕی كار و ئاڵوگۆڕی تواناكان، كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3 ی شوباتی 2022 به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ردوو سه‌رۆكی زانكۆو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی هه‌ردولا، به‌دروشمی (فێركردنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له‌ عێراق و ڕۆڵی له‌خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌دا) وۆركشۆپی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت له‌هۆڵی گراند میلینیۆم له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووته‌ی ده‌ستپێك و به‌خێرهاتنی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد و به‌خێرهاتنی شاندی زانكۆی فوراتی ناوه‌ڕاستی كرد بۆ شاری سلێمانی و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ ئه‌نجامدانی كارێكی هاوبه‌شی زانستی له‌نێوان زانكۆیه‌كی ته‌كنیكی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆیه‌كی ته‌كنیكی له‌ عیراق، دوپاتیكرده‌وه‌ مایه‌ی خۆشحاڵییه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ زانستیانه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌رهه‌می هێناون ده‌ستكه‌وتی زۆرباشی لێ كه‌وتۆته‌وه‌ به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردن به‌ بواری خوێندنی باڵاو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستایان و پرۆگرامه‌كانی خوێندن و پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی كارو چالاكی ناوازه‌ی زانستی كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ خزمه‌تگه‌یاندن به‌ په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ڕۆشنبیرو ئه‌كادیمی و ده‌ست ڕه‌نگین كه‌ ده‌توانن بازاڕی كار و كه‌رتی تایبه‌ت پێشبخه‌ن و لۆدی زیاتر له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی كه‌مبكه‌نه‌وه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه‌وه‌، ڕایگه‌یاند زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خاوه‌نی 5 كۆلێج و 8 په‌یمانگایه‌ و له‌هه‌وڵداین زیاتر فراوانتری بكه‌ین به‌ هاوكاری و یارمه‌تی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. سه‌رۆكی زانكۆ هیوای خواست وۆركشۆپه‌كه‌ ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێبكه‌وێته‌وه‌ و له‌داهاتوودا هه‌ردوو زانكۆ كارو چالاكی زیاتر پێكه‌وه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. پاشان د. مظفر صادق الزهيري سه‌رۆكی زانكۆی ته‌كنیكی فوراتی ئه‌وسه‌ت ووته‌ی خۆی پێشكه‌شكردو دڵخۆشی و شادمانی خۆیان ده‌ربڕی به‌ ئاماده‌بونیان له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان و بینینی پێشكه‌وتنه‌كانی شاری سلێمانی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، دوپاتیكرده‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه‌و كاریگه‌ری زانستی خۆی جێده‌هێڵێت بۆ هه‌نگاوه‌ زانستییه‌كانی داهاتوو چونكه‌ هه‌موو ئه‌و تواناو لێهاتوییانه‌ نزیك ده‌بنه‌وه‌و ڕاو سه‌رنجه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن. هیوای خواست له‌داهاتودا كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌ستیارانه‌ بكه‌ن كه‌ بۆ ئه‌مڕۆی ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێی بایه‌خه‌و ده‌بنه‌ هۆكاری باشتركردنی ژیان و بژێوی خه‌ڵك. گرنگیدان به‌بواری ته‌كنیكی و خوێندنی باڵا له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كان به‌ گرنگزانی . ڕایگه‌یاند كه‌ زانكۆكه‌یان له‌ پێنج پارێزگای عێراق دامه‌زراوه‌ی هه‌یه‌ ئه‌وانیش( نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاو موسه‌ناو بابل و دیوانیه‌یه‌) كه‌ 4 كۆلیج و 8 په‌یمانگای ته‌كنیكییه‌. له‌كۆتایی ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆی فوراتی ئه‌وسه‌ت خوازیاربوو كاری هاوبه‌ش و چالاكی زانستی زیاتر پێكه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ن و هاوكاری و پاڵپشتی زیاتر دروست ببێت تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ئاستی خوێندن له‌ زانكۆكان به‌رزببێته‌وه‌و سوودی باشتر به‌ خوێندكارانی زانكۆ بگه‌یه‌ندرێت. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ دوو ڤیدیۆی تایبه‌ت به‌ مێژوو ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ردوو زانكۆ نمایشكرا.    
This shortcode LP Profile only use on the page Profile