بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ دوو گەشتی زانستی ئەنجامدا
لە چوارچێوەی وانەکان و لە درێژەی گەشتە زانستییەکانی بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆو پێدانی زانیاری نوێ و سەردەمیانە لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکان، رۆژی دووشەممەو سێشەممە، رێکەوتی٢٠٢٢/١/٣١و ٢٠٢٢/٢/١، هەستان بە ئەنجامدانی دوو گەشتی زانستی بۆ ” کۆمپانیای نەجمەدین بۆ کۆگاکردن و پێگەیاندنی مۆز” و “کارگەی تەماتەفرێش بۆ پاکژکردنەوەو پاکێجکردنی سەوزە و میوە”.
ئەم گەشتە زانستییانە بە مەبەستی زیاتر شارەزابوونی خوێندکاران و بە پراکتیکی کردنی وانەکانی خوێندن، لە چوارچێوەی وانەی “عناية وخزن الحاصلات البستانية” ئەنجام دران.
جێگای ئاماژەیە ئەو گەشتانە بە سەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی ناوبراو بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم کە دابەشی دوو گروپ کرابوون رێکخرابوو.