هەواڵ و چالاکی

خولی فوتساڵی (مافی خوێندکاران) بەڕێوەچوو

بەمەبەستی دروستکردنی کەشێکی گونجاوو بەڕێوەچوونی چلاکییە هەمەجۆرەکان بۆ خوێندکاران، ئەمڕۆ ١-٢-٢٠٢٢ لە یاریگای کەمپسی چوارچرا لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و خزمەتکردنی بەردەوامی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، لە پێناو رەخساندنی کەشێکی وەرزشی، بەچاودێری ڕاستەوخۆی بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر ئالان فەرەیدوون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەسەرپەرشتی ھۆبەی بەشەناوخۆییەکان و هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی کامپسی چوارچرا، یەکەم یاری خولی فوتساڵی (مــــــــــافی خوێندکاران) بۆسەرجەم بەشە زانستییەکانی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو یارییەکە لەنێوان هەردوو بەشی(تەکنیکی میدیا،نەوت و وزە) ئەنجامدرا و بەشی تەکنیکی میدیا توانی بەئەنجامی (٦-٣)لە بەشی ئەندازیاری نەوت و وزەی بباتەوە.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button