Back

بەرێوەچوونی دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ

لە درێژەی چالاکییە زانستییەکاندا دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە هاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆریی) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٢/١، دوو سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو. سەرەتا م.عەدنان محەممەد عەبدوڵڵا مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، بابەتێکی لەسەر ” مرکبات الایض الثانوي” پێشکەشکرد. لە بەشێکی دیکەدا، م.عەبدول مستەفا حەمەرەش پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو و م.مەحموود کەریم ئەحمەد پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کارگێڕی ئەلکترۆنی بە هاوبەشی بابەتێکیان لەسەر ” بحث عن تأثيرمواعيد الزراعة في كمية الانتاج وبعض صفات النمو الخضري لنبات الشليك صنف هايل في السليمانية ” پێشکەش بە بەشداربووان کرد. ئەم سیمینارانە لە هۆڵی مامۆستا عوسمان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەمامۆستایان ئەنجامدران.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile