Back

به‌شێكی ناوخۆیی بۆ خوێندكاران له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی زیادكرا

له‌پاش ئەوەی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 رێژەی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی- پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی زیادیکرد،
بەڕاسپاردەی پ.د.ئالان فریدون علی امین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی باڵەخانەیەکی نوێ بۆ بەشەناوخۆیی کچانی ژمارە(6) لەسەر داهاتی ناوخۆی زانکۆ نۆژەنکرایەوە بە زیادکردنی (گەرماو و دەستشۆر و سیستمی ئەلەرمی مەرکەزی ئاگادارکردنەوەی ئاگر و دانانی کامێرای چاودێری و چەندین پێداویستی دیکەی تایبەت بە بەشە ناوخۆییەکان)
پاش تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکە، لە درێژەی یارمەتییەکانی ( پاڤڵ جه‌لال تاڵەبانی) و ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان به‌سوپاسه‌وه‌ پێداویستییەکانی دیکەی وەک (سەلاجە و موجەمیدە و بەڕاد و فلتەری ئاو و تەباخ و جل شۆر و خەزانی ئاو )ی بۆ دابینکرا.
لە ئێستادا بە ڕووی خوێندکاراندا كراوه‌ته‌وه‌و نزیكه‌ی 100 خوێنکاری کچ تییایدا نیشتەجێن.
جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی و سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی به‌ڕێز پاڤڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و ئیداره‌ی گشتی بكه‌ین بۆ به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كانیان كه‌ به‌ خوێندكارانیان دابوو تایبه‌ت به‌ دابینكردنی پێداویستییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان له‌به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی خوێندكاران له‌ سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile