Back

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ڕ یزبەندی نێودەوڵەتی Webometrics بۆ ساڵی 2021 هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا هه‌نوكه‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی حكومی گرنگی ته‌واوی به‌ خوێندن و زانست و زانستخوازان له‌هه‌رێمی كوردستان داوه‌و به‌زانكۆ گه‌نجه‌كه‌ ناسراوه‌ ، به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ساڵ له‌دوای ساڵ هه‌نگاوی گه‌وره‌ ده‌بڕێت به‌ئاراسته‌ی به‌ره‌وپێشچوونی زانستی و ئه‌نجامدانی چالاكی زانستی و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی خوێندن. لە نوێترین هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیانه‌و ڕاگەیاندنی ریزبەندی نێودەوڵەتی ویبۆمێتریکس Webometrics بۆ ساڵی 2021 تایبه‌ت به‌ زانكۆكانی جیهان کە سالانە بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ، جارێکیتر لەو ریزبەندییەدا بەشێوەیەکی چاوەڕوانکراو، ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە بەرزبونەوەدایە بە بەراورد بە سالی ڕابردوو. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێش 5975 زانكۆ كه‌وتووه‌ لە سەر ئاستی جیهانی وە له‌ پێش 12 زانکۆوه‌یه‌ لەسەر ئاستی عێراق و 3 پلەش لەسەر ئاستی هەرێم پێشكه‌وتووه‌. له‌ لێدوانێكیدا پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی و سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆو سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ كرد و ڕایگه‌یاند زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌روه‌ك چۆن بڕیارماندابوو كه‌ هه‌مووكات به‌ره‌و پێش بڕۆین به‌لێنه‌كه‌مان برده‌سه‌ر كه‌ بێگومان ئه‌مه‌ش به‌هه‌وڵ و ماندوبوون و شه‌ونخونی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه‌ كه‌له‌چوارچێوه‌ی زانكۆماندا كارده‌كه‌ن و خزمه‌ت به‌ بواری زانست و خوێندن ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان به‌تایبه‌تتر توێژه‌ران و لیژنه‌ی ڕانكی زانكۆ به‌سه‌رپه‌رشتی م.جمال كاك برا . . سه‌رۆكی زانكۆ دوپاتیكرده‌وه‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئاستی باڵاترو خومه‌تگه‌یاندن به‌ بواری خوێندنی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی زانكۆو به‌شه‌ زانستییه‌كان و ئه‌نجامدانی چالاكی زانستی به‌پێی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. لە خوارەوە بە هێڵکارى ئاستى زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دەبینین لە سەرەتاى ساڵى 2015 تا مانگى ٢٠٢٢/٢ لەسه‌ر ئاستی جیهانى و عێراقی و کوردستانی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile