دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بەردەوامە
لەدرێژەی دابینکردن و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کە لەسەر داهاتی زانکۆ و ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دابین دەکرێن، لەسەر ڕاسپاردەی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی ) بەشێکی تری هاوکارییەکانی مەکتەبی دارای و ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان /بەشی جێبەجێکردن گەیشتە خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان.
لەهەمان کاتدا کەلوپەلەکان بەسەر بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگاکەدا دابەشکران، دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان بۆ بەشە ناوخۆییەکانی کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆ بەردەوامی دەبێت.