
چەندین پێداویستی دیکە بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ دابینکرا
			لەدرێژەی دابینکردن و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کە لەسەر داهاتی زانکۆ و ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دابین دەکرێن، ئەمڕۆ  2022/1/29 بەشی دووەمی ھاوکارییەکانی (بافڵ جەلال تاڵەبانی )گەیەندرایە بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان.
لەهەمان کاتدا کەلوپەلەکان دابەشکرا بەسەر بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و دوو بینای ناحکومیشی گرتەوە، بڕیاریشە لە ڕۆژانی داھاتوودا پێداویستییەکانی تری بەشەناوخۆی کچانیش بگاتە پەیمانگا.
					
		
