خولێکی میدیایی لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان دەستیپێکرد
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بەبازارکردنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان، بەھاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١/٢٤ وەک یەکەم ڕۆژ و دەستپێک، خولی میدیایی بۆ خوێندکارانی پەیمانگاکە ڕێکخست.
خولەکە بەناونیشانی (بەرھەمھێنانی تەلەفزیۆنی) لەلایەن مامۆستا نەبەز ئەحمەد دەوترێتەوە و بۆ ماوەی ( ٥ )رۆژ بەردەوام دەبێت.