Back

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سکۆلەرشیپی دەزگای میدیایی ئەلجەزیرەی بەدەستهێنا

لە دەستپێکی ساڵی نوێ و دەستکەوتێکی زانستیدا، دکتۆر سەمەد قادر مامۆستای بەشی تەکنیکی پەیوەندییەکان و بازاڕگەری لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سکۆلەرشیپی کەناڵی ئەلجەزیرەی بەناوبانگی عەرەبی لە وڵاتی قەتەر بەدەستهێنا. لەلایەن کەناڵی ئەلجەزیرە و دەزگای میدیای ئەو کەناڵەوە راگەیەنرا: لە پێشبرکێی ٢٦٥ بەشداربوو، لە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، براوەی سکۆلەرشیپی ئەو کەناڵە درا بە د.سەمەد قادر ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمی بواری ڕاگەیاندن، کە ئەمەش دەستکەوتێکی زانستی گەورەیە بۆ زانکۆ و کۆلێجی کارگێڕی، لیژنەی پسپۆری تۆری ئەلجەزیرە و کەسانی ئەکادیمی لەو کەناڵەدا تەنها پروژەی مامۆستاکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی-یان پەسەندکردووە. د.سەمەد قادر پسپۆڕی بواری میدیا بڕوانامەی ماستەرو دوکتۆرای لە بەریتانیا بەدەستهێناوەو ماوەی چەندین ساڵیش وەک ڕۆژنامەنووس لەبواری میدیای بینراو کاری کردووە، هەروەها وەک مامۆستای بەشی تەکنیکی پەیوەندییەکان و بازاڕگەری لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی هاوکات لێپرسراوی هۆبەی دڵنیایی جۆری و خوێندنی باڵای کۆلێجەکەشە. لینکی زانیاری
This shortcode LP Profile only use on the page Profile