هەواڵ و چالاکی

دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ بەردەوامە

لەدرێژەی دابینکردن و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کە لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە دابین دەکرێن، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٣ / ١ / ٢٠٢٢ قۆناغی سێیەمی هاوکارییەکانی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی ) گەیشتە بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ، کە لە چەند کەلوپەلێکی سەرەکی پێکهاتبوون. لە هەمان کاتدا پێداویستییەکان دابەشکرا بەسەر خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگاکەدا و دابینکردنی پێداویستییەکانیش بەردەوامی دەبێت.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button