Back

پ.د.ئالان فەرەیدون: سوپاسی دڵسۆزیی فەرمانبەرانمان دەکەین

پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی بەسەرکردەوەو رایگەیاند: فەرمانبەرانمان جێگای شانازین کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کارەکانیان جێبەجێ دەکەن. سەرۆکی زانکۆ لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ فەرمانبەران کرد و داوای لێکردن هەر بەو خەمخۆری و دڵسۆزییەوە هاوکاربن لە راییکردنی مامەڵەی خوێندکاران و خزمەتکردنی پرۆسەی خوێندندا. وە لەنزیکەوە گوێبستی سەرنج و پێشنیارەکانی فەرمانبەران بوو، پێی راگەیاندن کە هەوڵدەدەن لەسەر داهاتی زانکۆ داواکاری و پێشنیارەکانیان جێبەجێ بکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile