Back

چلەی ماتەمینی مامۆستا ” دیار حسن ” بەڕێوەچوو

لە مەراسیمێکی شایستەدا لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، چلەی ماتەمینی مامۆستا ” دیار حسن ” بەڕێوەچوو. پێشنیوەڕۆی یەکشەممە ٢٠٢٢/١/٢٣ لە هۆڵی پیرەمێرد لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ و پ.د.سۆران ئه‌بوبه‌كر یاریده‌دری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ و بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێیانی، مەراسیمی چلەی ماتەمینی مامۆستا ” دیار حسن ” مامۆستا له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی تۆماری گشتی دەستەی تەکنیکی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. سەرەتای مەراسیمەکە بە وتەی بەخێرهاتن و وەستانی ساتێک بێدەنگی بۆ رۆحی پاکی مامۆستا ” دیار حسن ” و شەهیدان و کۆچکردووانی رێگای زانست دەستیپێکرد، لە وتەیەکدا پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ رایگه‌یاند: مامۆستا ” دیار حسن ” نموونه‌ و مامۆستای دڵسۆزی زانكۆمان بووه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌ مامۆستا گه‌وره‌ و چالاكه‌كانی زانكۆمان كه‌ لێره‌وه‌ دروود ده‌نێرین بۆ رۆحی پاكی و بڕیار ده‌ده‌ین یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بكرێت به‌ناوی مامۆستا ” دیار حسن ” تاكو ناو و رۆڵی هه‌میشه‌ له‌ یادمان بێت و له‌گه‌ڵماندا بێت. سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه‌ دووباره‌ سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارو هاوڕێیانی مامۆستا ” دیار حسن ” كرد و وتی هیوادارین ئه‌مه‌ دوا ناخۆشی بێت بۆ ئێمه‌ و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی. پاشان كورته‌یه‌ك له‌ ژیاننامه‌ و كارو چالاكییه‌كانی مامۆستا ” دیار حسن ” له‌ رێگه‌ی داتاشۆوه‌ خوێندرایه‌وه‌ و پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه‌ كرا. له‌ كۆتایدا له‌لایه‌ن نوێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا ” دیار حسن “ه‌وه‌ وته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو تیایدا سوپاسی ئاماده‌كارانی مه‌راسیمه‌كه‌ و ئاماده‌بووان كردو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ به‌ رێكخستنی ئه‌م مه‌راسیمه‌ شایسته‌ سه‌ربووری پێبه‌خشین و رۆحی مامۆستا ” دیار حسن “یشی ئاسووده‌ كرد. مامۆستا دیار حسن محه‌مه‌د سوور لە ساڵی ١٩٥٤ لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە و لە ساڵی ١٩٧٧ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی له‌ زانکۆی سلێمانی به‌ده‌ستهێناوه‌ لە کۆلێژی کشتوکاڵ لە پسپۆڕی خاک، لە ساڵی ١٩٩١ ده‌بێته‌ یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و ڕۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە په‌یمانگه‌كه‌دا، لە ساڵی ١٩٩٦ دەکرێت بە لێپرسراوی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران ئەویش دوای پێکهێنانی دەستەی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، سەرباری نەخۆشی‌ و ئه‌نجامدانی چەندین نەشتەرگەریی به‌ڵام مامۆستا دیار حسن تا ساڵی ٢٠١٣ بەردەوام ده‌بێت لە خزمەتکردنی بواری خوێندن و پەروەردە و ئیدارەدانی سیستمی ئاڵۆزی خوێندن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile