توێژینەوەیەکی هاوبەشی دوو توێژەری زانکۆمان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی ئاستبەرزدا بڵاودەبێتەوە
لە بەردەوامی چالاکییە زانستییە نێودەوڵەتییەکانی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی سی ئێچ) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا، د.ڕۆژین کەمال محمد بەڕێوەبەری سەنتەری ناوبراو و خاتوو تابین لەتیف توێژەری یاریدەدەر لە دی سی ئێچ توێژینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ دوو توێژەری ئینستیتیوتی حضری و هەرێمایەتی لە نەمسا (د.هۆشمەند علیزادە و د.جۆزێف کۆهل باچێر) ئەنجام دەدەن و دواتر توێژینەوەکەیان لە گۆڤاری Social Inclusion(بە ئیمپاکت فەکتەری ١.١٣) بڵاودەکەنەوە.
توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر کاریگەری هونەری گشتی فیمینیستانە لە فەزای گشتی شار و دروستبوونی دایەلۆگی نایەکسانی جێندەری، لە توێژینەوەکەدا توێژەرەکان شیکاری کاردانەوەی گشتی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ پڕۆژەی تابلۆی “مێینە” کە لە ساڵی ڕابردوودا لە فەزایەکی گشتی شاری سلێمانیدا (شەقامی سالم) نمایشکرا.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە، دەتوانن گرتە لەم لینکە بکەن.