ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بڕیاریدا كه تاقیكردنه‌وه‌كان دوو ڕۆژ دوا ده‌خرێت
له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و بەڕەچاوکردنی کەش وھەوای پارێزگای سلێمانی ودەوربەری وە بەستنی ڕێگاوبانەکان ، ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕیاریدا بە:
1_دواخستنی تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی (شەممە ویەکشەممه 22 و 23 كانونی دووه‌می 2022) لەسەرجەم کۆلێج و په‌یمانگاکانی زانكۆ، بۆ ڕۆژی دووشەممە وڕۆژانی دوایی بەپێی ئەو خشتەی كه خوێندکاران خۆیان ئاگادارن جگە لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار کە کەش و هەوا ئاساییە.
2_ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری و هاوكاریكردنی ئه‌و خوێندكارانه‌ی شوێنی مانه‌وه‌یان دوره‌و به‌زه‌حمه‌ت ده‌گه‌نه كۆلێج و په‌یمانگاكان.
3_ڕۆژی شەممە 2022/1/22 بەشەناوخۆییەکانی كۆلیج و په‌یمانگاكان بە ڕووی خوێندکارانی دەرەوەی شاردا دەکرێنەوە.
4_ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2022/1/23 ئاسایی ده‌بێت.
5_ئەم بڕیارە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە کە ئاستەنگی کەش و هەوا تیایاندا هەیە.
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
2022/1/21