لەدرێژەی کارو چالاکییەکانیاندا، لە بەرواری19 کانونی دووەمی 2022، وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری و تۆڕی نەهرەین، بە ناونیشانی “گۆڕانی دیجیتاڵی شارەکان: ڕەوتە نوێیەکان لە پلاندانانی شاردا”بەڕێوەچوو کە لەلایەن پ.ی.د. ڤالینیا جیرۆپاتا، یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە بواری پلاندانانی شارستانی و تەکنەلۆجیای نوێ لە زانکۆی تەکنیکی کریت، فاکەڵتی تەلارسازی، بەئۆنلاین پێشکەشکرا.
لە وۆرکشۆپەکەدا 283 بهشداربوو لە كۆی 45 زانكۆ و پهیمانگا وڕێکخراو و دهزگای حکومی و نا حکومی له 8 وڵاتی (عێراق،جەزائیر،ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تونس، پۆڵەندا، ئەرووبا، یۆنان، بەریتانیا) و لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی 14 شاروشارۆچکە (سلێمانی،کەرکوک،هەولێر،دهۆک،هەڵەبجە، موسڵ،کۆیە،دەربەندیخان،کەلار، خانەقین، چەمچەماڵ، ڕانیە، ڕەواندز، سۆران) ئامادەبوون.
* پڕۆژەی تۆڕی نەهرەین، کە بنکەکەی لە زانکۆی کۆلێژی لەندەنە (یو سی ئێڵ) ، پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و رێکخراوی کەلەپووری کولتووری و زانکۆی قادسیەیە. کە کاردەکات بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی بەردەوامی مێژوو و کەلەپووری کولتووری لە عێراق، پڕۆژەکە سپۆنسەر دەکرێت لەلایەن بەخشەرێکی بەخشندە و بەردەوامە لە کارەکانی بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو.
[learn_press_profile]
