Back

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی فول سکولەرشیپێکی خوێندنی دکتۆرای لە ولاتی بەریتانیا بەدەستهێنا

دوای بڵاوکردنەوەی زنجیرەیەک توێژینەوە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا مامۆستا( ئاراس مسعود اسماعیل) لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لەلایەن پرۆفیسۆرێکی زانکۆی لیڤەرپول (جۆن مۆریس)ەوە دەست نیشانکرا بۆ پرکردنەوەی فۆرمی سکولەرشیپی زانکۆی ناوبراو کە لەسەرجەم ولاتانەوە كێبرکێی لەسەر دەکرێت. مامۆستای ناوبراو توانی لەکێبڕکێکەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و دواجار زانکۆی لیڤەرپول سکولەرشیپێکی بەبڕی 32000 پاوەند بۆ هەرسالێک پێشکەش مامۆستا ئاراس مسعود کرد. https://www.ljmu.ac.uk/research/phd-scholarships
This shortcode LP Profile only use on the page Profile