Back

توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆمان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیدا بڵاوکرایەوە

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توێژینەوەیەکی پڕبایەخی زانستی لە کۆڤاری Mathematical Problems in Engineering بڵاوکردەوە. م.ئاراس مسعود اسماعیل مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، توێژینەوەیەکی زانستی پڕبایەخی لە گۆڤاری Mathematical Problems in Engineering خاوەن ئمپاکت 1.3 فاکتەری بڵاوکردەوە، توێژینەوەکە باس لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکات. مامۆستاکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە توێژینەوەکەیدا تیشکی خستووەتەسەر زیرەکی دەستکرد لە بەفیڕۆنەدانی ئینێرجی لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی. شایەنی باسە ئەم توێژینەوەیە بەهاوکاری کۆمەڵێک مامۆستای وڵاتی ئێران و تایوان ئەنجامدراوە کە مامۆستا ئاراس مسعود ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە بواری پراکتیک لەتوێژینەوەکەدا. بۆ بینینی تەواوی توێژینەوەکە گرتە لەم لینکە بکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile