خولێکی تۆپی سەرمێز بۆ یاریزانانی سنووری چەمچەماڵ بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە لێپرسراو و وەرزش دۆستان، خولی تۆپی سەرمێز کە بۆ یاریزانانی سنووری چەمچەماڵ رێکخرابوو بەسەرکەوتوویی کۆتاییهات، کە هەریەک لە ( سەفین علی پلەی یەکەم و قەلەندەر حسن پلەی دووەم و زانیار سادق پلەی سێیەم و لوقمان محمد پلەی چوارەم )یان بەدەستهێنا.
خولەکە به سپۆنسەری و سەرپەرشتیکردنی ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن و بەهاوبەشی و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ و یەکێتی سەرمێزی عێراق و پەیمانگای وەرزشی چەمچەماڵ بەڕێوەچوو، کە تێیدا ١٢٠ یاریزان بەشداربوون و یارییەکان لە هۆڵی داخراوی پەیمانگای وەرزشی چەمچەماڵ ئەنجامدران.
شایەنی باسە لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر براوەکان و سەرپەرشتیاری خولەکە و ناوبژیوانان و هاوکاراندا دابەشکرا.